پەرلەمانتارێکی کوردستان سێ ڕه‌هه‌ند له‌سه‌ر مه‌ترسی بوودجه‌ى 2018ى عێراق خاته‌ڕوو
سالار مه‌حموود، په‌له‌مانتاری یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند: "حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر سێ ڕه‌هه‌ندی مه‌ترسیدار بوودجه‌ى ساڵی 2018ى داڕشتووه، خاڵی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زهه‌بییه به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى گوژمه‌یه‌كى زۆر بۆ وه‌قفى شیعى ته‌رخان كراوه، له‌وه‌ش بوودجه‌یه‌كى زۆر بۆ حه‌شدى شه‌عبی ته‌رخان كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "خاڵی دووه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌وڵه‌تى عه‌سكه‌رى دانراوه، گرنگى به چه‌ك و جبه‌خانه‌ى سه‌ربازى داوه، هەره‌وه‌ها گوژمه‌یه‌كى زۆری بوودجه بۆ كڕینى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و پێداویستى سه‌ربازى هه‌م بۆ سوپا و هه‌م بۆ هێزه‌كانى دیكه ته‌رخان كردووه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین لایه‌نى بوودجه‌ى 2018ى عێراقه، چونكه ئه‌م وڵاته به عه‌قڵیه‌تى شه‌ڕه‌وه خۆی بۆ هێزى سه‌ربازى ئاماده ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ى له ئاینده‌دا وڵاته‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكى نوێ ئاراسته ده‌كرێ".
پێشتر باس له‌وه ده‌كرا كه حكوومه‌تى عێراق له پرۆژه یاسای بوودجه‌ى ساڵی 2018دا ناوى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك كیانێك نه‌هێناوه، به‌ڵكووبه ناوى پارێزگاكان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، سالار مه‌حموود ئاژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "كه بنه‌ماى سێیه‌م له پرۆژه یاسای بوودجه‌ى عێراقدا له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تى شۆڤێنى و مه‌ركه‌زى داڕێژراوه، چونكه له‌بری ناوى هه‌رێمى كوردستان، باسى وه‌زاره‌تى پارێزگاكان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى كرداییه له فیدراڵیه‌تى عێراقه له‌لایه‌ن حكوومڕنى به‌غداوه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به پێی ماده‌ى 117 و 121ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌ى عێراق هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى سیاسی فیدراڵی دانپێنراوه، ڕه‌خنه‌ش له هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به‌شێك له چه‌سپاندنى ئه‌م بنه‌مایانه له لایه‌ن به‌غداوه بۆ نا به‌رپرسیارێتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه نه ئه‌مساڵ نه‌ساڵانى ڕابردوو به‌شدارایان له داڕشتنى پرۆژه بوودجه‌ى عێراق نه‌كردووه به بینووى فه‌رموونه‌كردنى حكوومه‌تى عێراق لێیان، بۆیه هه‌ر كه‌سێ بڕواى به‌وه‌بكات به‌غدا بووجه ده‌نێرێ یان گێله یان نه‌زانه ".
باس‌نیوز
