خۆبەخشێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی ژینگەپارێزیان بە ناوی "شارام فەرهادی" دەستگیر کردووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، شارام فەرهادی بە تاوانی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگایی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
ئەم هاووڵاتییە کردو دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و دوایی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
باسنيوز
