شێلادزێ.. سوپای توركیا جارێکی دیکە ناوچەکەی بۆردومان کرد

 شێلادزێ.. سوپای توركیا جارێکی دیکە ناوچەکەی بۆردومان کرد
دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 16/11/2017، لە ناوچەی ئامێدی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری سوپای توركیا، كەوتووەتە بەر هێرشێكی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و لە ئەنجامدا چەندین ئەندامی سوپای توركیا گیانیان لەدەست داوە.

كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/11/2017، سێ فڕۆكەی جەنگیی توركیا بە دژواری بۆردوومانی سنووری شارەدێیی شێلادزێیان كرد.

تەحسین ڕێكانی، خەڵكی شارەدێی شێلادزێیە، وەك شاتەتحاڵێک ڕایگەیاند: "سێ فڕۆكەی جەنگی توركیا بە دژواری بۆردومانی دەڤەری (نێروە و ڕێكان) و (دۆسكیی ژوور)یان لە سنووری شێلادزێ كرد و زیانی گەورە بەر دەڤەری ڕێكان كەوتووە و زیانەكانیش زیاتر بریتین لە سووتاندنی باخ و بێستانی هاووڵاتییان".

ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی ئاشكرا كرد: "هەر لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا دوو ئۆتۆمبێلی چەكدارانی پەكەكە لەنێو براون، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت كە زیانی گیانی هەبووە یان نا، چونكە چەكدارانی پەكەكە بە ئاسانی ڕێگە نادەنە خەڵكی شێلادزێ سەردانی ئەو سنوورانە بكەن.












باسنیوز
Top