دوای ئەوەی گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی کەرکووکیان ڕادەستی میلیشیاکان کرد ئێستا لە کەرکووک سزای ئەو کەسانە دەدرێ کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە

دوای ئەوەی گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی کەرکووکیان ڕادەستی میلیشیاکان کرد  ئێستا لە کەرکووک سزای ئەو کەسانە دەدرێ کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە


بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت بڕیاری سزادانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەدات کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا کردووە.



بەپێی نووسراوێک کە ڕۆژی 16/11/2017 واژۆ کراوە، حوسێن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ئاراستەی سەرجەم بەشەکان و نەخۆشخانە و کەرتەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەی کردووە، داوای لێ کردوون، بە زووترین کات ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئەیلوولی ڕابردوودا کردووە.



هاوکات داوای کردووە ناوی سەرجەم ئەو کەسانەشیان بە لیستێک ئاراستە بکەن کە ڕۆژی 25/9/2017 مۆڵەتیان پێ دراوە یانیش بە ئامادەنەبوو هەژمار کراون، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنیان بەرامبەر بگرنە بەر.



ئەم باڵادەستییەی شۆڤێنییە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک بەرامبەر کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پاش ئەوە دێت کە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.



باسنیوز
Top