نووسینگەی بابەشێخی ئێزدیان: کار بە یاسای جەعفەریی پەرلەمانی عێراق ناکەین
هادی بابەشێخ، بەرپرسی نووسینگەی بابەشێخی مەرجەعی باڵای ئێزدیان راگەیاند، کوردانی ئێزدی دژی بەشوودانی کچانی تەمەن نۆ ساڵن، کە پەرلەمانی عێراق ئامادەی کردووە و پرۆژەکە بە یاسای جەعفەری دەناسرێتەوە.
هادی بابەشێخ هەروەها رایگەیاند، کوردانی ئێزدی پابەندی ئەو یاسایە نابن و داواش دەکەن بەهیچ شێوەیەک ئەو یاسایە پەسەند نەکرێت.
ئەو یاسایە، کە کوتلە شیعییەکان بە پشتبەست بە بنەما مەزهەبییەکانی خۆیانەوە ئامادەیان کردووە و تێیدا رێگا بە باوکان ەدەن کچانی تەمەن نۆ ساڵەی خۆیان بەشوو بدەن، بەڵام زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو پرۆژەیاسایە راگەیاندووە، چونکە دژی بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤە.
باسنیوز
