هێزه سوونییه‌كانی عێراق: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكه‌ین
سامه‌ڕائی گوتیشی: لایه‌نه سووننییهكان ده‌توانن به مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌ویش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یه. جه‌ختیشی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه زه‌مینه‌سازی بۆ دۆخێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ئه‌وكاته ده‌توانین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ببرێت.
K24
