فوئاد حوسێن: لە بەغدادا یەك دەسەڵات نیە
لەبارەی سەردانەكەی برێت مەكگۆرگ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیەتی شەڕی دژ بە داعش رایگەیاند "مەکگۆرک ئەو پەیامەی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە کە ئەمریکا خۆیان بە دۆستی هەرێمی کوردستان دەزانێ و دەیانەوێ پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکەن، هەروەها بە باشی دەزانن دانوستاندنەکان لە نێوان بەغدا و هەولێر دەستپێبکات".
گوتیشی "هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی دانوستاندنەکان لەسەر بنچینەی دەستووری عێراق بن".
فوئاد حوسێن هەروەها رایگەیاند "هەرچەندە تا ئێستە دەستووری عێراقی نەیتوانیوە هیچ كێشەیەكی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتنەکان هەر لە چوارچێوەی دەستووردا دەبن و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە پابەندە بە دەستوورەوە".
فوئاد حوسێن لە لێدوانێكیدا بۆ (دەنگی ئەمریكا)، ئاماژەی بەوەش كرد کە بەغدا یەک بەغدا نییە، زۆر دەسەڵاتی تێدایە، تا ئێستە ئەو ئاماژانەی لە بەغداوە دەردەکەون، ئەوە نیشان نادەن کە لەم ڕۆژانەدا حکومەتی عێراق ئامادەی دانیشتن بێت، درێژەكێشانی ئەم ڕەوشەی نێوان هەولێر و بەغداش، بۆ هیچ لایەك باش نیە.
bas news-
