پسپۆڕێکی ئابووری: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسیین و ئابووریی نین

پسپۆڕێکی ئابووری: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسیین و ئابووریی نین
پسپۆڕێکی ئابووریی دەڵێ، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسیین و ئابووریی نین، هەرکاتێک کێشەی سیاسییەکان چارەکران ئەوا کێشە ئابوورییەکان بە ئاسانی چارە دەبن.

(د. ئازاد ئەحمەد)، پسپۆری ئابووری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا زیاتر کێشەی سیاسیین نەک ئابووری، لە ئێستادا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی ئەوەیەدایە بەدانوستان کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەبکات بە چارەکردنی کێشە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر چارەکردنی کێشە ئابوورییەکانیش دەبێ، بەغداش لەڕووی ئابوورییەوە کێشەی زۆری ھەیە، بەڵام ئەوەی بەغدا جیادەکاتەوە ئەوەیە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامبووە، ئێمە لە وڵاتێکی پاشکەوتوودا دەژین کە وڵاتی عێراقە، بۆیە پێویستە کێشەکان لەڕووی سیاسییەوە چارەبکرێن ئینجا دەست بەچارەکردنی پرسی ئابووری بکرێ.

لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و پرسی ژمارەی فەرمانبەران لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا (د.ئازاد ئەحمەد) دەڵێ، " پێویستە ساڵی ٢٠١٣ بکرێتە نموونە بۆ خەرجکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەها ئەنجامی سیستەمی بایۆمەتری باشترە کاری پێبکرێت، ئەوەی لەنێوان ٢٠١٣ بۆ ئێستا دەمێنێتەوە چەند فەرمانبەر زیادبوونە بە دانوستان رێکەوتنی لەسەر بکرێت و بگەنە ئەنجامێک، لەڕووی ئابوورییەوە ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی راگواستندایە، چونکە پێشتر لەڕووی ئابوورییەوە ئێمە سەربەخۆبووین ئێستا دەبێت داھاتەکە رادەستی بەغدا بکەینەوە و مووچە و بودجەی پشکی ھەرێم لەوێ وەرگرینەوە
kdp-
Top