چاودێرێکی سیاسی: بەغدا بەناوی سەروەریی عێراق پێشێلکاری بەرانبەر هەرێم دەکات

 	 چاودێرێکی سیاسی: بەغدا بەناوی سەروەریی عێراق پێشێلکاری بەرانبەر هەرێم دەکات
پسپۆرێکی زانستە سیاسییەکان دەڵێ، بەغدا بەناوی سەروەریی عێراقەوە دەیەوێ پێشێلکاری بەرانبەر هەرێمی کوردستان بکات..ئەو پێشوازییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راڤەیەکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەمانای هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم نایەت، چونکە ریفراندۆم تەنیا بە ریفراندۆمێکی دیکەی خەڵک هەڵدەوەشێتەوە و ئەوەیشیان لە دەستەڵاتی هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی و سیاسیی نییە.

(د.ساڵح مەلا عومەر)، پسپۆر لە زانستە سیاسییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، " بەغدا دەیەوێ بەناوی گەڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق دەستەڵاتەکانی خۆی بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لەسەر ھەرێمی کوردستان جێبەجێی بکات و کەڵک لە توندوتیژی وەربگرێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەنێو عێراقدا زیاتر پێشێل بکات، پێشتر بەبڕینی مووچە و بودجە و بیانووی جوراوجۆر کێشەی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست کرد، بە بڕوای من دەبێتە ھۆی ئەوەی دەوڵەتانی جیھان بێن تەماشای رەوشەکە بکەن و یارمەتی زیاتری ھەرێمی کوردستان بدەن تا نیشانبدرێت ھەرێمی کوردستان دەیەوێ کێشەکانی بەپێی دەستوور و یاسا لە عێراقدا جێبەجێ بکات.

لەبارەی ئەو راگەیاندراوەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەم بۆ دانوستان و هەمیش بۆ پێشوازی لە راڤەیەکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە ناساندنی هەرێمی کوردستان، (د.ساڵح) لەو باوەڕەدایە ئەمەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکە گوتی بە هیچ شێوەیەک بە مانای هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم نییە، چونکە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەبێ بە ریفراندۆمێکی دیکەوە بێ، لە توانای هیچ دەستەڵاتێکی یاسایی و سیاسیی نییە کە ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە ئەوە مافی خەڵکە کە بڕیاری لەبارەوەداوە، کوردستانیش لە دەستەڵاتی دانییە کە ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەی کە حکوومەت رایگەیاند بۆئەوەیە کە مافەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەردەست بکات نەوەک ریفراندۆمی هەڵوەشاندبێتەوە.
kdp-
Top