ڕۆژنامەنووسێکی پارتی خەڵاتی چالاکترین ڕۆژنامەنووسی وەرگرت

ڕۆژنامەنووسێکی پارتی خەڵاتی چالاکترین ڕۆژنامەنووسی وەرگرت
بەچاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیر و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە کۆمەلیک ڕۆژنامەنووس لەناویاندا نووسەرێکی ماڵپەری فەرمی پارتی وەک ڕۆژنامەنووسێکی چالاکی ساڵ هەڵدەبژێرێت.


ئێوارەی ڕۆژی پێنج شممە لە قارەخانەی کلتوری فەرمانبەران لەشاری سلێمانی رێکخراوی (هایما)بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیر و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنیری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە کۆمەلێک ڕۆژنامەنووس کە لەماوەی ساڵی رابردوو رومالی هەوال و ڕووداوەکانیان کردووە، کارزان سەباح هەورامی، ڕۆژنامەنووسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو خەڵاتەی وەرگرت، لە لێدوانێکدا هەورامی بۆ دەزگا راگەیاندنەکان گوتی: "من وەک ڕۆژنامەنووسی ئەو دەزگایە دیاری کراوم بەخۆشحاڵیەوە بتوانم لەرێگای مالپەری فەرمی پارتییەوە خزمەت بکەم ".
گوتیشی: "دیاری کردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر ئاستی پیشەیی و دەزگاکان بووە ئەوەش دەرخەر ئەوەیە ماڵپەری فەرمی پارتی پێگەیەکی گرنگە لە مێژووی رژنامەگەری کوردی".

ئەو خەڵاتە بۆ کۆمەلێک دەزگای راگەیاندن بووە لەسەر ئاستی کوردستان و بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری بەخشێنراوە بە رۆژنامەنووسان بەتایبەت مالپەرە ئەلکترۆنییەکان و رادیۆکان.
Top