ئەنجوومەنی قەزای شنگال:میلیشیای حەشدی شەعبی خەڵکی شنگال ئازار دەدات

 	 ئەنجوومەنی قەزای شنگال:میلیشیای حەشدی شەعبی خەڵکی شنگال ئازار دەدات
سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزایی شنگال رایگەیاند, لەوەتەی میلیشیای حەشدی شەعبی هاتوونەتە نێو شنگال رفاندن و تەقینەوە و ترساندنی خەڵکی شنگال زیادی کردووە و خەڵک ئازار دەدرێت.

بەغدا دوای ئەوەی بەناوی سەروەریی عێراق دەستی بەسەر ناوچە کوردستانییەکان داگرت و داگیری کردن، هەرئەوە نەبوو بەڵکوو بەغدا لە پێشدا و تا ئێستا نزیکەی ٦٠ ماددەی دەستووریشی پێشێلکردوون، هەرێمی کوردستان کە ریفراندۆمی ئەنجامدا دوای ریفراندۆم لە بریتی ئەوەی کە بەغدا قبووڵی دیالۆگی هەولێر بکات، ریفراندۆمی کردە بیانوو و پێشووتریش خەرقی دەستووری کردبوو لە بودجە و مووچەی هەرێم بگرە تا زۆر بواری دی، بۆیە هێرشی سەربازی کردە سەر ناوچە کوردستانییەکان و بە میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق و بە هاوکاری وڵاتێکی ئیقلیمی کەرکووک و خانەقین و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیان داگیر کرد.

شنگال ناوچەیەکی دیکەی کوردستانییە کە ئێزدییەکان هەمیشە رەتیان کردووەتەوە کە لەژێر حوکمی بەغدا بژین، بەڵام میلیشیای حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر شنگالیش داگرت.
وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال (وەیس نایف) زانیاری دا لەوەتەی حەشد هاتوونەتە نێو شنگال رەوشی شنگال خراپە و خەڵک دەرفێندرێت و تەقینەوەیش رووی داون.
(وەیس نایف) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەگەرچی ئێزدییەکان رەتی حەشدی شەعبی دەکەنەوە و لە دهۆکیش لە کەمپەکاندا خۆپیشاندانی جەماوەری کرا دژی ئەوەی کە حەشدی شەعبی لە نێو شنگال بن، بەڵام بەغدا گوێ بەوەنادات و لە خروقاتی خۆی بەرانبەر بە خەڵکی ئێزدی بەردەوامە و ئازاری ئێزدییان دەدات.
kdp-
Top