لە کرماشان یارمەتیدەرێکی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گیانی لەدەست دا
ئەبووبەکر مەعرووفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لەگەڵ سەدان هاووڵاتیی دیکە بە بردنی کەلوپەل و هاوکاریی بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵزەهاو و دەوروبەرییەوە چووبوو، شەوی رابردوو لەسەر جادەی نێوان سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەی گیانی لەدەست داوە.
ئەم ڕووداوە لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا زۆر دەنگدانەوەی هەبووە و کاریگەریی لەسەر هەستی هاوکاریی خەڵک هەبووە.
لە بەرانبەردا بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە جوانڕۆوە و دەروازەی شاری ڕوانسەر و بە کارنەڤاڵ و کۆبوونەوەی جەماوەریی فراوانی خەڵک لەسەر جادەکان پێشوازیی لێکراوە.
باسنيوز
