لە کرماشان یارمەتیدەرێکی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گیانی لەدەست دا

لە کرماشان یارمەتیدەرێکی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گیانی لەدەست دا
هاووڵاتییەکی خەڵکی ساری بۆکان کە بە ئۆتۆمبێلی خۆی کەلوپەلی هاوکاریی گەیاندبووە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

ئەبووبەکر مەعرووفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لەگەڵ سەدان هاووڵاتیی دیکە بە بردنی کەلوپەل و هاوکاریی بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵ‌زەهاو و دەوروبەرییەوە چووبوو، شەوی رابردوو لەسەر جادەی نێوان سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەی گیانی لەدەست داوە.

ئەم ڕووداوە لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا زۆر دەنگدانەوەی هەبووە و کاریگەریی لەسەر هەستی هاوکاریی خەڵک هەبووە.

لە بەرانبەردا بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە جوانڕۆوە و دەروازەی شاری ڕوانسەر و بە کارنەڤاڵ و کۆبوونەوەی جەماوەریی فراوانی خەڵک لەسەر جادەکان پێشوازیی لێکراوە.








باسنيوز
Top