هەولێر.. یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆ دەکرێتەوە
کارەکانی ئەم کەمپینە کە لەبەردەم پارکی شانەدەری هەولێر ساز کراوە، ئەمڕۆ هەینی چالاکییەکانیان لەژیر ناوی (هەینی بەخشین) یارمەتی و هاوکارییەکی زۆریان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان و دەوروبەری کۆ کردووەتەوە.
لەمبارەوە (ئاسۆ هاشم) یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپینەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو مزگەوتی گەورەی هەولێرەوە بانگەواز کراوە و لەوێ سندووقی یارمەتی داندراون بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتی گەیاندن بەم کەمپینەو و ئەمەش بێگومان کاریگەریی هەبووە، بۆیە ئاستی هاوکاریەکانی ئەمڕۆ بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی دیکە زۆر بەرچاوترە.
باسنیوز
