به‌له‌مێك له ده‌ربه‌ندى ڕانیه به دوو كه‌سه‌وه دیار نامێنێت
ڕائید (حسێن عه‌بدوڵڵا)، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى و شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو كه‌س كه یه‌كێكیان مێردمنداڵه و ئه‌وى تریان ته‌مه‌نى (26) ساڵه، به‌به‌له‌مێكه‌وه له‌ناو ئاوى ده‌ربه‌ندى ڕانیه وون بوون".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "له ئێستادا به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌یان و ده‌ستكه‌وتنى سه‌ره‌داوێك، تیمه‌كانی ژێرئاو به‌هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كردووه".
bas news-
