نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: ئێمه پشتگیری له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
له ١٦ی ١١- ٢٠١٧ له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (علی حسێن)، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، (هێمن هه‌ورامی)، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی)، پێشوازی لەی (كلاریس پاسزتوری)، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان کرد. (هه‌ورامی) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه كورستانی تێ كه‌وتووه، به وردی خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستگه‌لێك كرد كه له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه نوێیه‌دا وڵاتان گرتوویانه‌ته به‌ر و گۆرانكاریی زۆریان به‌سه‌ر هاتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه پارتی دیموكراتی كوردستان به ستراتیژییه‌تێكی نوێوه كاره سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبچنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ڕیفراندۆم، (هه‌ورامی) گوتی: ''ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ئه‌و بڕیاره نیشتمانییه بوو، كه ده‌بوو پێش هه‌ر كارێكی سیاسی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌نگی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی ئاشتییانه بوو كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یویست له ڕێگایه‌كی دیموكراسی و ئاشتییانه‌وه خواستی خه‌ڵكی بگه‌یەنێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه هاوكێشه‌كان وه‌ها كه‌وتنه‌وه.''
(هەورامی) گوتی: ''پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ستراتیژییه‌تێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئه‌و كیانه سیاسییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هاتووەته دی بپارێزرێت.''
(هێمن هه‌ورامی)، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك بارزانی)، سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌وشه سه‌ربازییه‌ی كه له عێراق له‌گۆڕێدایه، گوتی: ''له ڕێگای گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه ئەنجامی ئه‌رێنی لێ ده‌كه‌وته‌وه و نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا عێراقی تێ كه‌وتووه. ئێمه دەرگای گفتوگۆ و دیالۆگ به تاكه چاره ده‌زانین.''
(كلاریس پاسزتوری)، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و جۆره دانیشتنانه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند: ''پێویسته هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گفتوگۆ و له‌و ڕێگایه‌وه كێشه‌كانی نێوانیان چاره بكه‌ن.''
نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گوتیشی: ''پشتگیری له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.''
kdp-
