بهرپرسێكى کەرکووك: لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە پێشێلكردنى مافى مرۆڤ له كهركووك زیادى كردووه
جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ له ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، رایگەیاند: "ھاووڵاتیانی سڤیلی کەرکووک باش ئەو ڕاستیە دەزانن کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کەركووکی لە دەست چەکدارەکانی داعش پاراستووە، بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان ھیچ پێکھاتە و شوێنكهوتووى ئاین یان مهزههبێکی دیاری کراو بکات، بۆیە لەم دۆخەی ئێستادا گرنگە ھاوسەنگییەک درووست بکرێ بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە شاری کەرکووک".
ئاماژهى بهوهشدا، كه وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوای ڕاپۆرتێکی کردووە، بۆ ئەوەی بەراوردی ڕووداوەکانی پێش 16ى ئۆکتۆبەر بکەن، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی نھێنی کە لەدەزگایەکەی ئەمنیی کەرکووکەوە دەستیان کەوتووە، لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ڕووداوەکانى دژ به مافى مرۆڤ، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، لەکاتێکدا پێشتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا پێگەیەکی بەھێزی ھەبووە، بەڵام ھێندەی ئێستا ڕووداوی جۆراوجۆری دژ بە مافەکانی مرۆڤ، ڕوویان نەداوە.
ههروهها گوتیشی: "حکوومەتی عێراقی باش ئەوە دەزانێت کوردەکانی کەرکوک چۆکیان بۆ حکوومەتی بەعس دانەناوە، چونکە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا خەڵکی کەرکووک لەناوجەرگەی شارەکەدا چالاکی جۆراوجۆریان دژی ڕژێمى بەعس ئەنجام دهدا، بێگومان ئەم نهوهى ئێستاش فێری ئازادی بووە، بۆیە ئەگەر خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر نەبووایە، ئەم نهوهیه هیچ حسابی بۆ داپڵۆسینەکانی عەبادی و سوپای عێراق و میلیشیاكانى حەشدی شەعبی نەدەکرد".
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بهپێویستى دهزانێت، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ئەزموون لە خیانەتەکەی 16ى ئۆکتۆبەر وەربگرن، گوتیشی: "ئەو خەڵکە ئارامیی نەماوە، خەڵکی کەرکووک جارێکی دیکە خیانەتی وەک 16ی ئۆکتۆبەر لەھیچ لایەنێک قبوڵ ناکات".
باسنیوز
