لێقەوماوێک لە سەرپێڵزەهاو: با ئێران وەک فەلەستین و سووریا یارمەتیی ئێمەش بکات
پیرەپێاوێکی گوندی دانیشتووی گوندی "کوییک سەیفووری"ی سەر بە سەرپێڵزەهاو لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: "هیچ بەرپرسێکی حکوومەت هیچ یارمەتییەکیان پێ نەکردووین و تەنیا ئاوی خواردنەوەیان بۆ هێناوین، من چی لە ئاو بکەم".
لە درێژەدا دەڵێت: "لەم گوندەدا 80 کەسمان گیانیان لەدەست داوە و گوندەکە بە یەکجاری خاپوور بووە و کەس ئاوڕی لێ نەداوینەتەوە".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دیار دوو ڕۆژ دواتر گیراوە هاووڵاتییەکی دیکە کە شۆفێری سۆڤەڵێکە دەڵێت: "هەر لەم گوندە بۆ خۆم گۆڕم بۆ 141 کەس هەڵکەندووە کە گیانیان لەدەست داوە و خاکم بەسەدا کردوون".
لە بوومەلەرزەکە لە کرماشان و شارەکانی سەرپێڵزەهاو، قەسری شیرین، سەلاسی باوەجانی، ئەزگلە و تازئاوا و کرێند و شائاباد و گەندەکانی دەوروبەریان ڕووی داوە، زیاتر لە 600 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و نوێنەری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ژمارەی کوژراوەکان زیاترە لە یەک هەزار کەس و ئەو ئامارەی لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو دەبنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
باسنيوز
