لە سەیدسادق دەستبەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، رۆژی 10/11/2017 بڕینۆ هەزار و 597 پاکەت حەبی ترامادۆڵ لەناو نیسان پاترۆلێک دەستی بەسەردا گیرا.
ئەو بڕە حەبە لە شاری سەید سادق دەستی بەسەردا گیراوە و دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (د. ن. ع. و س. ع. ر.) بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەو بڕە ماددە هۆشبەرە، دەستگیرکراون و ئاسایش دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کردووە.
بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر ماددەی هۆشبەردا دەگرن.
باسنيوز
