دادگایەکی هەرێمی کوردستان سزای بەسەر سۆران عومەردا سەپاند
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، سۆران عومەر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە سلێمانی، قسەی لەبارەی سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
لە بەرامبەریشدا سەفین دزەیی لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە و دوێنێ چوارشەممە 15/11/2017، بە بڕیاری دادگای هەولێر، بڕی 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردن بەسەر سۆران عومەردا سەپێندراوە.
نووسینگەی گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت و پارێزەرەکەشی ئامادە نەبوون لەمبارەیەوە لێدوان بدەن و ڕایان گەیاند کە سەفین دزەیی خۆی دەتوانێت قسەی لەبارەوە بکات.
لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی 2016دا، دادگای هەولێر بەهۆی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە 110 ملیۆن دینار سزای سۆران عومەری پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دا، بەڵام دواتر ڕێبوار هادی، پارێزەرەکەی، ئاشکرای کرد کە مەسرور بارزانی تەنیا 250 دینار لەو پەرلەمانتارە وەردەگرێت.
باسنیوز
