ئه‌ڵمانیا.. له‌ناو 22 هه‌رێمدا کوردستان زۆرترین ده‌نگی بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت هێناوە
د. که‌مال سه‌یدۆ، به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو، له ئەکاونتی تایبەتیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووک) بڵاوی کردووه‌ته‌وه که له میونشن له‌سه‌ر بزاڤه‌کانی جیهان که بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێن کۆنفرانسێک ڕێک خرابوو کە ئێمەش ئاماده‌ی کۆنفرانسەکە بووین.
ئاماژەی بەوەش کردووە له‌ناو 22 هه‌رێمی جیاجیای جیهاندا هه‌رێمی کوردستان زۆرترین ده‌نگی پاڵپشتیی هێنا تا ببێته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
باس‌نیوز
