کەمال کەرکووکی: زوڵم تاسەر بەردەوام نابێ و بە سەربەرزییه‌وه‌ دەگەڕێینەوە کەرکووک

 کەمال کەرکووکی: زوڵم تاسەر بەردەوام نابێ و بە سەربەرزییه‌وه‌ دەگەڕێینەوە کەرکووک
كه‌مال كه‌ركووكی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ وخەڵکی کەرکوک بەھۆی مامەڵە نەشازەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نیگەرانن چونکە ڕۆژانە سوپای عێراق سوکایەتی بە ھاووڵاتیانی کورد دەکات. ده‌شڵێ زوڵم تاسەر بەردەوام نابێ و ئەو ڕۆژە زۆری نەماوە کە بەسەربەزییه‌وه‌ بگەڕێینەوە بۆ شاری کەرکووک.



كه‌مال كه‌ركووكی ڕاگەیاند: "بەھۆی داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن سوپای عێراق و چەکدارەکانی حەشدی شەعبییه‌وه‌ تا ئێستا ھاونیشتمانانی کەرکووک تینوی ئازادیین چونکە لەپێناو تروسکاییەک ئازادی خەڵکی شاری کەرکووک دەریایەک خوێنیان داوە، بێگومان خەڵکی کەرکووک ئومێدێکی زۆریان ھەیە کە ڕۆژێک دێت، لەدەستی داگیرکەران ڕزگاریان دەبێت".



ئەوەشی خستەڕوو كه‌ ھاونیشتمانیانی شاری کەركووک لە مامەڵەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نیگەرانن چونکە ڕۆژانە سووکایەتی بەرامبەر به‌ ھاووڵاتیانی کورد .



ده‌كه‌ن و خه‌ڵك بێسەروشوێن دەکرێن. گوتیشی: "زوڵم تاسەر بەردەوام نابێ و ئەو ڕۆژە زۆری نەماوە کە بەسەربەزییه‌وه‌ بگەڕێینەوە بۆ شاری کەرکووک".

ئاشكراشیكرد كه‌ کە ڕۆژانە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەتەنکەر نەوتی بای حەسەن و شوێنەکانی دیکە دەفرۆشن، بە وڵاتانی دەرەکی.



زیاتر گوتی: "ئەگەر خیانەت نەبوایە سوپای عێراق نەیدەتوانی شاری کەركووک بگرێت، چونکە سوپای عێراق سوپایەکی لاواز و شکستخواردوو بووە، بەڵام بەھاوکاری لایەنێک و چەکە بەھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی سوپای عێڕاق ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەستیان به‌سه‌ر شاری کەرکووکدا گرت".



كه‌ركووكی پێیوایه‌ كه‌ ده‌بێت هەرکەسێک كه‌ لە خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشداربووبێت، گەل بەعەدالەت مافی خۆی لێ وەربگرێتەوە و سزای بدات.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.


باسنيوز
Top