كۆیه.. ته‌رمى قوتابییه‌كى زانكۆ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایه‌وه
عه‌مید (شۆڕش كاكه)، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "قوتابیه‌كى زانكۆ به‌ناوى (هـ، م/ ته‌مه‌ن 19 ساڵ) كه دانیشتووى شارى (كۆیه)یه، له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه".
هه‌روه‌ها، گوتیشى: "دواتر زانیاریمان وه‌رگرت، كه ئۆتۆمبێله‌كه، ئۆتۆمبێلی باوكێتى و ئاسه‌وارى فیشه‌كیش به سنگیه‌وه بوو".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، ته‌رمه‌كه‌ى بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواسترایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.
bas news-
