په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان: بومه‌له‌رزه زیانى به ژماره‌یه‌ك قوتابخانه گه‌یاندووه
دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان راگه‌یاند: "به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ڕۆژانى پێشووه‌وه، ژماره‌یه‌ك له بیناى قوتابخانه‌كانمان زیانیان به‌ركه‌وتووه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه زیانه‌كان بریتین له درزى بچووك كه كه‌وتووه‌ته نێو دیوارى چه‌ند ژوورێك له قوتابخانه‌كان و كه‌وتنى سه‌قفى هه‌ندێك قوتابخانه (جبسن بۆرد) ،هه‌روه‌ك درزیش كه‌وتووه‌ته نێو بیناى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان.
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه درزه‌كان مه‌ترسییان بۆ ڕووخانى قوتابخانه‌كان و ژیانی قوتابییه‌كان نییه و ده‌وام زۆر ئاساییه و ته‌واوى قوتابخانه‌كان ده‌وامى ئاسایی تیادا ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، گوتیشی: "لیژنه‌یه‌ك له ئیداره‌ى گه‌رمیان كه ئه‌ندامى ئێمه‌شى تیدایه، بۆ زانینی زیانه‌كان سه‌ردانى قوتابخانه‌كانى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كات".
bas news-
