په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵ: نه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه په‌رله‌مان ناتوانن ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "چه‌ند ڕۆژێك پیش ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گوتی، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاشكاوانه ڕای خۆی رابگه‌یه‌نێت كه پابه‌نده به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق".
ڕوونیكرده‌وه، كه دواى ئه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى لێدوانه‌كه‌ى عه‌بادى دایه‌وه، له بڕگه‌یه‌كى وه‌ڵامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه، رێز له بڕیاری دادگاى فیدڕاڵى عێراق ده‌گرن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "وه‌ڵامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێـت ڕێزى لێده‌گرین، نه‌ك پابه‌ندین پێیه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه واى كردووه كه هه‌ندێك لایه‌ن پێیانوابێت حكوومه‌تى هه‌رێم ناڕاسته‌وخۆ كۆتایى به ریفراندۆم هێناوه، به‌ڵام نه حكوومه‌ت و نه په‌رله‌مانی كوردستانیش تاك لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمیان نیه، چونكه میلله‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر داوه".
ئاشكراشى كرد، كه ئه‌و گرفته به ئاماده‌بوونى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دادگاى فیدڕاڵى عێراق یه‌كلایى ده‌بێته‌وه.
bas news-
