سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندی به كۆسره‌ت ڕه‌سوله‌وه ده‌كات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به مه‌به‌ستى پرسين له ره‌وشى ته‌ندرووستى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى پێوه كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(15-11-2017) سه‌رۆك بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ئه‌نجامدا و تێيدا دڵخۆشى خۆى بۆ باشتربوونى ره‌وشى ته‌ندرووستى ده‌ربڕى.
به‌پێی هه‌واڵێكى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا سه‌رۆك بارزانى جەختی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی كۆسرەت رەسوڵ و كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان كردووه‌ته‌وه و هيواى خواستووه لەنزیكترین دەرفەتدا بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە بێتەوە ناو كایەی سیاسی.
له به‌رامبه‌ريشدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى كردووه بۆ ئه‌و په‌رۆشييه‌ى و هه‌روه‌ها سوپاسى هاووڵاتيانى كوردستانيشى كردووه بۆ په‌رۆشييان بۆ ره‌وشى ته‌ندرووستى.
bas news-
