لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان چالاک دەکرێنەوە
سه‌عات 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15/11/2017، (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووەوه له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی ڕێكخستنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی كاروباری لیژنه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانیان.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرنگیی كار و چالاكییه‌كانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ''لیژنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و كاریگه‌ری پرۆسه‌ی ته‌شریعین و ده‌بێ ئه‌و لیژنانه ڕۆڵی كارا ببینن له ئیش و كاری په‌رله‌مانیدا، به‌تایبه‌تی له‌م دوو وه‌رزی ته‌شریعییه‌ی داهاتوودا كه په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری زۆری له‌سه‌رشانه و ده‌بێ ئه‌نجامیان بدات.''
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی: ''هه‌روه‌ك چۆن ڕۆڵی كاریگه‌رتان هه‌یه له پرۆسه‌ی ته‌شریعیدا، ده‌بێ به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بن له ئه‌ركی دووه‌می سه‌ره‌كیتان، كه به‌داواداچوون و چاودێریكردنی داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه.''
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كهش تێبینی و بۆچوونه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی چۆنییه‌تیی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی داهاتوویان خسته ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانیاندا، سه‌رۆكی لیژنه‌كان باسیان له چه‌ند كێشه و گرفتێكی یاسایی و په‌یڕه‌وی كرد و دا‌واشیان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد هه‌وڵه‌كان بخرێته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌به‌رامبه‌ردا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی ڕاگه‌یاندن: ''سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه و له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیشدا ده‌بێت بۆ هه‌ر پشتیوانی و هاوكارییه‌ك، كه لیژنه‌كان پێویستییان پێى بێت.''
kdp-
