سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه: ئاماده‌ین له گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه
دۆران كالكان، سه‌ركرده له پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)، به میدیاكانى نزیك له حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند: "ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه زیندوو بكه‌ینه‌وه، كه له ساڵى 1982 واژۆ كراوه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی (په‌كه‌كه) ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بۆ گه‌لى كوردستان، ڕێككه‌وتنه‌كه ڕۆڵى پۆزه‌تیڤى ده‌بێت، گوتیشی: "ئێمه ئاماده‌ین هه‌ركاتیك بڕگه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه، جێبه‌جێ بكه‌ین".
وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده گێڕایه‌وه، له ساڵى 1982 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان، ڕێككهوتنێكان بۆ كاركردن له‌سه‌ر كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان هه‌ردوولا، واژۆ كرد.
باسنيوز
