گەرمیان: حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیەکی تری نیشتەجێبوون دا

 گەرمیان: حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیەکی تری نیشتەجێبوون دا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی بە پرۆژەیەکی تری نیشتەجێبوون دا کە دەکەوێتە شارەدێی رزگاری سەر بە کەلار.

ئاراس محەمەد، سەرۆکی شارەوانی شارەدێی رزگاری، رایگەیاند: "بەپێی نووسراوی ژمارە (392) ی ئەنجوومه‌نى وەزیرانی هەرێم کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، مۆڵەت بە پرۆژەی قەڵای شێروانە لە شارەدێی رزگاری سەر بە کەلار درا".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ پرۆژەى نیشته‌جێبوونەکە بۆ هەموو چین و توێژەکانە، ئەم بڕیارەش بەدەرە لە بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، کە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی تیدا دراوە.

جەختیشی کردەوە، کە نووسراوەکەیان بەدەست گەیشتووە و کاری پێدەکەن، سەبارەت بەوه‌ش كه‌ ناوی ئیدارەی ڕاپەڕین لە نوسراوەکەی حکوومەت لە بری ئیدارەی گەرمیان ، هاتووه‌، سەرۆکی شارەوانی ڕزگاری گوتی: "ئەوە هەڵەی تایپه و پرۆژەکه بۆ رزگارییە".











باسنیوز
Top