گەرمیان: حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەیەکی تری نیشتەجێبوون دا
ئاراس محەمەد، سەرۆکی شارەوانی شارەدێی رزگاری، رایگەیاند: "بەپێی نووسراوی ژمارە (392) ی ئەنجوومهنى وەزیرانی هەرێم کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى بهسهرهوهیه، مۆڵەت بە پرۆژەی قەڵای شێروانە لە شارەدێی رزگاری سەر بە کەلار درا".
ڕوونیشیكردهوه، كه پرۆژەى نیشتهجێبوونەکە بۆ هەموو چین و توێژەکانە، ئەم بڕیارەش بەدەرە لە بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، کە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت بە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی تیدا دراوە.
جەختیشی کردەوە، کە نووسراوەکەیان بەدەست گەیشتووە و کاری پێدەکەن، سەبارەت بەوهش كه ناوی ئیدارەی ڕاپەڕین لە نوسراوەکەی حکوومەت لە بری ئیدارەی گەرمیان ، هاتووه، سەرۆکی شارەوانی ڕزگاری گوتی: "ئەوە هەڵەی تایپه و پرۆژەکه بۆ رزگارییە".
باسنیوز
