هەولێر.. پێشێلکارییە دەستوورییەکانی عێراق دژی کوردستان دەگەیەندرێتە کونسوڵخانەکان
محەمەد ئێلخانی، سەرۆکی لیستی گەشەپێدانی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 16/11/2017، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەولێر، ئەنجام دەدرێت.
محەمەد ئێلخانی هەروەها رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو پێشێلکارییەکانی حکوومەتی عێراق دژی کوردستان دەخرێنە روو، بە تایبەت داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و بەڵگەکانیش دەدرێنە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەولێر.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەرانی کوردستان دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزای بەسەر کوردستاندا سەپاند، لەوانە، بڕینی بەشەبودجەی کوردستان بە تەواوی، داخستنی فڕۆکەخانەکان و داگیرکردنی کەرکووک بە هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێران.
باسنیوز
