پارێزگاری کەرکووک و میلیشیا شیعەکان خانووی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە داگیر دەکەن

 پارێزگاری کەرکووک و میلیشیا شیعەکان خانووی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە داگیر دەکەن
بە بڕیاری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت كە لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە لەو پۆستە دانراوە، بڕیاری دا كە شوقەكانی پەنجا عەلی و سیادە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە وەربگیرێتەوە.



بەپێی نووسراوێك كە ئیمزای ڕاكان جبووری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەتی لە سەرە و تێدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی كە زیادەڕەوی زۆر كراوەتە سەر یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پەنجا عەلی و سەیادە و ژمارەیەك كەس لە كەسانی دیاری نەكراو ئەو یەكەی نیشتەجێبونانەیان وەرگرتووە.



ڕاگەیاندراوەكە ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆیە پێویستە ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانە بدرێت بە كەسانێك بەگوێرەی یاسا و لە چوارچێوەی فەرمانە وەزارییەكان و بڕیار درا كە ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون چۆڵ بكرێت.



بەپێی زانیارییەكان پێشتر شوقەكانی پەنجا عەلی، لەسەر بڕیاری نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك، بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعشد دابەش كرابوو و ئێستاش بڕیارە ئەو شوقانەیان لێ وەربگیرێتەوە.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە".





باسنيوز
Top