گەرمیان.. ڕێگەی سنووری لاوەکیی پشتە كرایەوە
بەهۆی بوومەلەرزەی شەوی یەكشەممەی ڕابردوو، ڕێگەی سنووری لاوەکیی (پشتە) لە سنووری گەرمیان داخرابوو، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی گەرمیان دەڵێت: "توانیمان ڕیگەكە بكەینەوە".
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی گەرمیان بە ی ڕاگەیاند: "بەهۆی بوومەلەرزەوە شاخی دەربەندی سەرتەك لە سنووری گەرمیان ڕووخا و ڕێگەكە داخرا و بەو هۆیەشەوە هاتوچۆ بەتەواوەتی داخرا، لە كاتێكدا ئەو ڕێگەیە مەرزی (پشتە)ی لەسەرە كە مەرزێكی لاوەكییە".
ئاشكراشی كرد: "بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیان، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی مەیدان، بۆ پاككردنەوەی ڕێگەكە کارمان کردو ئێستاش ڕێگەكە بەڕووی هاتوچۆكردندا كراوەتەوە".
ڕۆژی یەكشەممە 12ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەك بە گوژمی 7.2 پلەی ڕێختەر لە هەرێمی كوردستانی دا، بەو هۆیەوە 8 كەس گیانیان لەدەست دا و بە سەدان كەسیش بریندار بوون، هاوكات بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە گەرمیان خانووی ژمارەیەك لە هاووڵاتییان و قەڵای دێرینی شێروانەش خەساریان پێگەیشت.
bas news-
