سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەربەندیخان دەکات

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەربەندیخان دەکات
ئەندامێکی لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی قوربانییانی بوومەلەرزەکە لە سنووری شارۆچکەی دەربەندیخان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو شارۆچکەیە دەکات.

عەباس غەزالی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “کاری حکوومەتە سەردانی کەسوکاری قوربانیان و لێقەوماوانی شارۆچکەی دەربەندیخان بکەن و لەنزیکەوە ئاگایان لە ئێش و ئازاریان بێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەو هۆیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی شارۆچکەی دەربەندیخان دەکەن.









باسنیوز
Top