ڕانیە.. ھاووڵاتییەک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین،ی ڕاگەیاند: "ھاووڵاتییەک بە ناوی (ئ، ع)ی تەمەن 41 ساڵ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەناو شارەدێی سەروچاوەی سەر بە شاری ڕانیە، لەلایەن دوو کەسەوە لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەستڕێژی گوللەی لێ کرا و گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دوای رووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سنوورەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو تەرمەکەش بۆ پزیشکی دادوەری گواسترایەوە.
گوتیشی: "لەئێستا پۆلیس ھەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکان و لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە".
bas news-
