چوارقوڕنه: ته‌رمى كه‌سێك له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه
ڕائید (شۆڕش ئیسماعیل)، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى ( قه‌ره‌نیاغا) ى سه‌ر به شاره‌دێى چواڕقورنه، ته‌رمى هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن (31 ساڵ) به‌ناوى (ك، م) له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، ئاسه‌وارى چه‌ند فیشه‌كێك به جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌وه بووه، به‌ڵام تائێستا ڕوون نییه، چۆن كوژراوه.
گوتیشى: "پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستى پێكردووه".
bas news-
