پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی لە بارەی ونبوونی منداڵێکەوە بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2017/11/13، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕای گەیاند، "تکایە هاوکارمانبن لە دۆزینەوەی ئەم منداڵە بەناوی (مصطفی خالص) کە ئەمڕۆ لە کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ لە پێش قوتابخانەی (رابین)، لەگەڕەکی هەڤاڵان وون بووە".

لە ئاگادارییەکەی پۆلیسی هەولێردا ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەرکەسێک زانیاری دەربارەی ئەم منداڵە دەزانێت بە زووترین کات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات بە ژمارە تەلەفۆنی 066134.









باسنيوز
Top