تەرمی هاووڵاتییەك لە بەنداوی دەربەندیخان دۆزرایەوە

 تەرمی هاووڵاتییەك لە بەنداوی دەربەندیخان دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەكی لەناو بەنداو دەربەندیخان ڕاگەیاند كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی ڕابردووەوە كەوتووەتە ناو بەنداوەکەوە.

ڕائید كەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13/11/2017 لەلایەن تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی دەربەندیخانەوە، تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن نزیكەی 60 ساڵ لەناو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە خنكاویی دۆزرایەوە".

گوتیشی "هاووڵاتییەكە ناوی (حەمەكەریم محەمەد نادر)ە و دانیشتووی گوندی (زمناكۆ) ی نزیك دەربەندیخانە، لەكاتی بوومەلەرزەكەدا لەناو بەنداوەکە سەرقاڵی ڕاوەماسی بووە و بەو هۆیەوە خنکاوە".

بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردووەوە، 8 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست داوە و 201 هاووڵاتیش برینداربوون و 120 هاووڵاتی دیكەش بەهۆی ترسەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە









باسنیوز
Top