خورماتوو.. میلیشیاكانى حەشدی شەعبی دووخانووی هاووڵاتییه‌كى كوردیان تەقاندەوە

خورماتوو.. میلیشیاكانى حەشدی شەعبی دووخانووی هاووڵاتییه‌كى كوردیان تەقاندەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ڕای گەیاند، میلیشیاكانى حەشدی شەعبی دوو خانووی هاووڵاتیانی کوردیان لە خورماتوو، تەقاندەوە.


محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیسبووک) ڕای گەیاند: "لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشه‌و (یەکشەممە 12/ 11/ 2017) حەشدی تورکمانی سەر بە میلیشیاكانى حەشدی شەعبی دوو خانووی هاووڵاتییه‌كى کوردیان بەناوی (عوسمان حەمید) ته‌قانده‌وه‌".


ڕوونیكرده‌وه‌، دوو خانووه‌كه‌ كه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى توركمانى ته‌قاندوویانه‌ته‌وه‌، ده‌كه‌نه‌ گەڕەکی تین و بەتەنیشت یەکەوە بوون.


لە ڕۆژی 16ى ئه‌کتۆبەر، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوکاری باڵێکی ناو یەکێتی کەرکووک و خورماتوو و خانەقین و چه‌ند ناوچەیه‌كی کوردستانیان، داگیر کرد.
bas news-
Top