هێزی بومەلەرزەكەی كوردستان 7.2 بووە
ئەم بومەلەرزە بەهێزەی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیشی دا، خەڵكی بە ئاسانی هەستیان پێكرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی درێژی نزیكەی یەك خولەكی خایاندووە.
هێشتا هیچ لایەنێكی فەرمی باسی قەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكەی نەكردووە، بەڵام بەهۆیەوە زۆربەی خەڵكی كوردستان لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.
لەبارەی پێوەری بومەلەرزەكە، دەزگا كوردستانی و عێراقیەكان بۆ بومەلەرزە راگەیاندنیان نەداوە، بەڵام ماڵپەڕی (quakes.globalincidentmap)ی جیهانی بۆ بومەلەرزە، ئاماژەی بەم ژمارانەی سەرەوە داوە.
bas news-
