ڕۆیتەرز، چۆنیەتیی هەڵگەڕانەوەی سعوودیا لە حەریری ئاشکرا دەکات
لە فڕگە، وەک باو بووە کە سەرۆکوەزیرێک لە سەردانێکی فەرمیدا و بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ (شاسەلمان) شای ئەو وڵاتە، شازادە سعوودیاییەکان و بەرپرسانی حکوومەت لە پێشوازیدا نەبوون. سەرچاوەگەلی باڵای نزیک لە (حەریری) و بەرپرسانی لوبنانی ئەوەیان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە.
لە دووەم ڕۆژی مانەوەی لە سعوودیا، تەلەفونە کەسییەکەی لە (حەریری) دەستێنن و، بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تەلەڤزیۆنەکانی کە سعوودیاییەکان بەڕێوەی دەبەن، بڵاو کرایەوە، ناچار بە خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوی دەستلەکارکێشانەوەیەکی دەکەن.
ئەمە ئەو هەنگاوەیە کە وادەکات جارێکی دیکە لوبنان بەرەوڕووی ململانێی نێوان سعوودیا و ئێران ببێتەوە.
ئەم ململانێیەش لە نێوان ئەم دوو هێزە هەرێمییەدا هاندەر دەبێ بۆ قووڵکردنەوەی ململانێکیان لە عێراق، سووریا و یەمەن، کە هەریەکەیان لە پشت لایەنێکی ململانێکانی وڵاتەکانیانەوەن.
لە ئێستادا ئەم ململانێیە هەڕەشە لە سەقامگیریی لوبنان دەکات، کە سعوودیا دەمێکی دروێژە دەیەوێ حزبوڵلای لوبنانیی نزیک لە ئێران الواز و پەڕوباڵ بکات، کە هێزێکی دیاری ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوەگەلی نزیک لە (حەریری) دەڵێن، سعوودیا لەوە بووەتەوە کە سەرۆکوەزیرانی لوبنان کە کوڕی سەرۆکوەزیرانی پیشووتری ئەو وڵاتە(ڕەفیق حەریری)ـە- هاوپەیمانێکی دوورمەودا ەلگەڵ سعوودیا ، ناتوانێ و ئامادەیی ئەوەی تێدا نییە بەرەوڕووی حزبوڵڵا ببێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە لوبنانییەکان، ڕیاز دەمێکە پلانی ئەوەی هەیە، براگەورەکەی (بەها حەریری)، وەک سیاسیێکی دیاری سوننەمەزهەب لە جێی (سەعد حەریری) بێنێتە مەیدانی سیاسیی لوبنانەوە.
(بەها) کە لە سعوودیایە، داوا لە خانەوادەکەی کراوە بچێت بەیعەت بدات، بەڵام ئەم داوایەی ڕەت کردووەتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە (حەریری) بە ڕۆیتەرزی گوتووە "هەرکە فڕۆکەکەیان لە ڕیاز نیشتەوە، دەستبەجێ لەو پەیامە تێگەیشتن کە دۆخەکە ئاسایی نییە. کەس لە فڕگە لە جاوەڕوانیدا نەبوو."
هەڵبەتە سعوودیا ڕەتی دەکاتەوە (سەعد حەریری) ناچار بە دەستەلکارکێشانەوە کرابێ و دەڵێ کە ئەو کەسێکی ئازادە.
لەوەتەی دەستەی لە کار کیشاوەتەوە، هێشتا (سەعد حەریری) هیچ لێدوانێکی ڕاستەوخۆی نەداوە هیچ ئاماژەیەکیش نییە کە کەی بۆ وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە.
لە پیوەندیێکی تەلەفونیدا کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە-٢ـی نۆڤەمبەر- ئەنجام دراوە، (سەعد حەریری) لەسەر داوای سعوودیا بۆ دیدار لەگەڵ (شاسەلمان) باگهێشت کراوە.
kdp-
