چالاکانى ڕۆژئاواى كوردستان هه‌ڵمه‌تى پشتیوانیكردنیان بۆ ئه‌نه‌كه‌سه ڕاگه‌یاند
حه‌فته‌ى ڕابردوو 7-11-2017 بڕیار بوو لە شاری قامیشلۆ کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بەڕێوە بچێت، کەچی ئاسایشی پەیەدە هێرشیان کردە سەر کۆنگرەکە و تێکیان دا و نەیانهێشت بەڕێوە بچێت.
(عارف حه‌به‌شى)، چالاکێكى ڕۆژئاواى كوردستانه له هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: ''وه‌كو چالاکانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تێكى پشتیوانىكردن له ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕێگرییانه‌ى په‌یه‌ده به‌رامبه‌ر به سه‌ركرده و لایه‌نگرانى ئه‌نه‌كه‌سه له ڕۆژئاوا ده‌یكات و ده‌ستگیریان ده‌كات و ڕێگرى له كار و چالاکییه سیاسییه‌كانیان ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌موو كاره نه‌شیاوه‌كانیشیان نه‌یانهێشت كۆنگره‌ى چواره‌مى ئه‌نه‌كه‌سه له ڕۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.''
ئه‌و چالاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ''ناكرێت چیى تر بێده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ى په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر كوردان ده‌یكات، به‌تایبه‌ت ئه‌نه‌كه‌سه، كه ده‌یانه‌وێت ڕۆژئاوا له كوردان واڵا بكه‌ن، چونكه دیاره ڕ‌ژێمى به‌عس تا ئێستاش له ناوچه‌كانى په‌یه‌ده كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ یه‌كترى هه‌یه.''
(عارف حه‌به‌شى) ده‌ڵێت: ''له ڕێگاى ڕاگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە، هه‌روه‌ها بە ئه‌نجامدانى كار و چالاکیى جۆراوجۆر كاره خراپه‌كانى په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به (ئه‌نه‌كه‌سه) و ته‌واوى كوردان ده‌گه‌یەنین به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تاوه‌كو په‌یه‌ده له‌و كارانه‌ى واز بێنێت، چونكه ئه‌وه‌ى له ڕۆژئاوا داواى مافى كوردان بكات، یان دێته زیندانى كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، یان ده‌ركردن له ڕۆژئاوا، یان وه‌رگرتنى باجێكى زۆر له خه‌ڵك تاوه‌كو خۆى بێزار بێت و ڕوو له ئاواره‌یى بكات.''
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە کۆمەڵێک پارت و لایەن و کۆمەڵەی سیاسیی ڕۆژئاواى كوردستان پێک دێت، کە ئامانجیان خزمەتکردنی دۆزی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ژماره‌یه‌ك سەرکردە و لایه‌نگرانیان لە زیندانەکانی په‌یه‌ده‌دان .
kdp-
