ئیئتیلافەکەی مالیکی: رێگا بە پەرلەمانتارە سەربەخۆخوازە کوردەکان نادەین بگەڕێنەوە پەرلەمان
مەنسوڕ بەعێجی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێویستە دادگای فیدڕالیی عێراق کەیسی ئەو 15 پەرلەمانتارە کوردانە یەکلا بکاتەوە، کە بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە و دەنگیان بە جیابوونەوەی کوردستان داوە.
مەنسوڕ بەعێجی پەرلەمانتارە کوردەکانی بە ”پێشێلکاریی دەستووری“ تۆمەتبار کردووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە ”رێگا بەو پەرلەمانتارانە نادەین بگەڕێنەوە پەرلەمان تا دادگای کەیسەکەیان یەکلا دەکاتەوە“.
رۆژی 25ــی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی باشووری کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %92ـی دەنگدەران دەنگیان بە جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق، دا.
باسنيوز
