كەركووك.. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی حەوت گەنجی کورد بێسەروشوێن دەكەن
عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی پارتی لە كەركووك- گەرمیان، ڕاگەیاند: "حەشدی شەعبی بەردەوام هەڵدەكوتێتە سەر ماڵان، بە بیانووی پشكنینی ماڵان و ئەو چەكدارانە 7 گەنجی کوردیان لە گەڕەكی (شۆریجە)ی كەركووك دەستگیر كردووە".
ئاشكراشی كرد: "ئەو گەنجانە ئێستا چارەنووسیان نادیارە".
بەپێی زانیارییەكان شەوی شەممەی ڕابردوو 11/11/2017، چەكدارانی حەشدی شەعبی جموجۆڵی نائاساییان لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك ئەنجام داوە و پاشان لەلایەن ژمارەیەك گەنجی نەناسراوە، تەقە لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی كراوە".
باسنيوز
