ھەولێر.. ١٠ چێشتخانە و سەموونخانە داخران

ھەولێر.. ١٠ چێشتخانە و سەموونخانە داخران
قایمقامیەتی قەزای ناوندی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لێژنەی پشکنین و چاودێری، 10 شوێنی داخستووە.



ئەمڕۆ شەممە 11/11/2017، قایمقامیەتی قەزای ناوندی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکیدا، کە وێنەیەکی نێردراوە، تێدا ھاتووە: "لە رۆژانی رابردوو، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سەر بەقایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، کە پێک ھاتووە لە بەشی پۆلیسی رێککاری، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی و بەرێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری ھەولێر، سەردانی زیاتر لە 20 شوێنیان کردووە".


لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو سەردانانە، لە گەڕەکەکانی شۆڕش، زانایان، ئاری، کوێستان، راپەڕین، رۆشنبیری، فەرمانبەران و راستی، لەسەر سکاڵای زۆری ھاووڵاتییان بووە، کە سەردانی چەندین چێشتخانە، خواردنگە، سەمونخانە و مارکێت بوون، بەھۆی کەموکوڕییەکانەوە 10 شوێن داخران".


قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، جەختی لەوەش کردووەتەوە: "کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت".
bas news-
Top