نەشتەرگەرییەکەی کۆسرەت رەسول سەرکەوتوو بووە
ئەمڕۆ شەممە، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باری تەندروستی تێکچوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، نەشتەرگەری بۆ کرا.
ئەمڕۆ شەممە 11/11/2017، دەرباز کۆسرەت رەسول عەلی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کوڕی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لەگەڵ د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی باری تەندروستیی کۆسرەت رەسول عەلی، پرێس کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا.
لەو پرێس کۆنفرانسەدا، دەرباز کۆسرەت، رای گەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی تەندروستی باوکمان تێکچوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، پێویست بوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت، دوا نەشتەرگەری، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".
د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، رای گەیاند: "نەخۆشییەکەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، ریخۆڵەی تووشی گیران ببوو، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا".
ئەوەشی خستە ڕوو: "کۆسرەت رەسول، ماوەی 72 کاتژمێر لە ژێر چاودێری پزیشکی دەمێنێتەوە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".
bas news-
