سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وه‌ی به ڕاستمان زانی ئه‌نجاممان دا.. شه‌ڕ ته‌نیا وێرانكاری به‌دواوه‌یه
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مێدیایی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكایی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجام دراوه، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه هێرشی هێزه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێوه جێی سه‌رسوڕمان بوو؟، (سه‌رۆك بارزانی) له‌وه وه‌ڵامدا گوتی، ''حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه ده‌مه‌وێ ڕوونی بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕێفره‌ندۆم به‌هانه بوو. ئه‌مه پلانی به‌غدا له پێش ڕێفره‌ندۆم و ده‌مێكه خۆیان بۆ ئه‌م كاره ئاماده كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌وه بوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تیرۆریست ناویان ده‌بات، به تانك و چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی و به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه هێرشیان كرده سه‌رمان.''
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ده‌ڵێ، (سه‌رۆك بارزانی) تۆ له هه‌ر كه‌س باشتر ڕای ئه‌مه‌ریكا، توركیا و سووریا و به‌غدا ده‌زانێ پێوه‌ست به سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، كه‌واته بۆچی پڕۆسه‌ی ڕێفره‌ندۆمت ئه‌نجام دا؟، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ''خه‌ڵكی كوردستانیش ناتوانێ چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌مووان بكات بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ڕێفره‌ندۆممان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتیانه ئه‌نجام دا. گه‌لی وكردستان موماره‌سه‌ی مافی سرووشتیی خۆی كردووه و نه‌شمانگوتووه پاش ڕێفره‌ندۆم یه‌كسه‌ر سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یێنین، به‌ڵكه گوتوومانه با خه‌ڵكی كوردستان رای خۆی بدات و، دواتر له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین پێوه‌ندیمان هه‌بێ و له‌سه‌ر پرسه‌كان كۆك بین. به‌ڵام نازانم چیی به‌سه‌ر مافی مرۆڤ و دیموكراتییه‌ت و ئه‌و بنه‌مایانه‌دا هات كه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن!. ئه‌وه‌ی كردمان مافی خۆمان بوو و ئه‌وه‌یشی به ڕاستمان زانی ئه‌نجاممان دا. هه‌رچی دژ به ئێمه ده‌یكه‌ن با بیكه‌ن.''
له‌و دیداره‌یدا كه هێشتا به‌شێكی لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه و، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه په‌یامی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌بادی) چییه؟، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ''په‌یاممان ئه‌وه‌یه بیری بخه‌ینه‌وه، پار زۆر هاوكاریمان كرد و، پێشمه‌رگه نه‌بووایه مووسڵ ئازاد نه‌ده‌كرایه‌وه. پێیده‌ڵێین بگه‌ڕێوه بۆ دانوستان بۆ چاره‌ی كێشه‌كان، چونكه شه‌ڕ ته‌نیا به واتای وێرانكارییه.
kdp-
