نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول تەندرووستیی کاک کۆسرەت جێگیرە

نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول  تەندرووستیی کاک کۆسرەت جێگیرە
نووسینگەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاند، تەندرووستیی کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگیرە و ”باشە“، بەڵام پزیشکەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستییەکەی هێشتوویانەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، گوتەبێژێک بەناوی نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول ئاماژەی بەوە کرد کە تەندرووستیی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ”بەرەو باشی دەڕوات و زۆر باشە“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا تەندرووستییەکەی جێگیرە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا کۆسرەت ڕەسول لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت. گوتیشی: ”پزیشکەکان دەڵێن باشە، بەڵام بۆ دڵنیایی خۆیان ڕەنگە تا ئێوارە بیهێڵنەوە“.

بە گوتەی نووسینگەکەی، کۆسرەت ڕەسول ”کێشەیەکی لە گەدەیدا هەیە“ و بەو هۆیەوە تەندرووستی تێک چووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە نەخۆشخانەی (فارووق) لە شاری سلێمانی چارەسەری بۆ دەکرێت.










باسنیوز
Top