كه‌ركووك.. هێرش كرایه‌ سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست بوو

كه‌ركووك.. هێرش كرایه‌ سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست بوو
میدیاكانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/ 11/ 2017 بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكى پشكنینی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركووك.


میدیاكان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ كه‌ركووك، بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ئه‌مشه‌و هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكى پشكنین.


هیرشه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى شۆرجه‌ى شارى كه‌ركووك ڕووی داوه‌ و دواتر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان چه‌كداره‌كان و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بووه‌


سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ پێكدادانه‌كه‌ بوو به‌هۆى سوتاندنى هه‌مه‌رێكى سه‌ر به‌ میلیشیاكان، به‌ڵام ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.
bas news-
Top