بڕيارێكى عه‌بادى كێشه‌ى بۆ گه‌شتى عومره‌كردنى هاوولاتیانى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند: "وه‌رزى عومره كردن له وڵاتى سعودیه ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق عومره‌كارانیان به‌ڕێ خستووه، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستانى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تا ئێستا هیچ گه‌شتێكى هاووڵاتیانى هه‌رێم بۆ عومره‌كردن، به‌ڕێ نه‌خراوه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایه هاوشێوه‌ى گه‌شتى هاووڵاتیان، عومره‌كارانى هه‌رێمى كوردستان ناتوانن له به‌غداوه گه‌شته‌كه بكه‌ن، گوتى: به‌پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومره هه‌مانه، ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیانه ته‌نها له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و هه‌ولێره‌وه، ئه‌و گشتانه ئه‌نجام بده‌ن".
ئاشكراشى كرد، كه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانى به‌غدا له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى جیاكارى بكرێت له‌و بابه‌ته‌دا و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بتوانن له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه گه‌شتى عومره ئه‌نجام بده‌ن.
bas news-
